KDC

سوید.. لە ٨٢ ٪ ئەوانەی دەمرن تەرمەکانیان دەسووتێندرێن

رادیۆی کوردی سوید بڵاویکردەۆتەوە، کە ئێستادا لە ٨٢%ی ئەو کەسانەی لە سوید گیان لە دەست دەدەن، لە لایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە دەسوتێندرێن .

رادیۆی کوردی سوید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، کە بەر لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا تەنیا  ٦٨٪ ئەوانەی لەو وڵاتە گیانیان لە دەست دەدا تەرمەکانیان دەسوتێندران و، پاشان خۆڵەمێشەکەی بڵاودەکرایەوە، یان دەخرایە ناو گۆڕەوە، بەڵام لە ساڵی  ٢٠١٨ەوە نزیکەی ٨٢٪ ی تەرمەکان دەسوتێندرێن.

هۆکاری سوتاندنی ئەو رێژە زۆرەش وایکردووە کە لەبری گۆڕ و جێگای تایبەت، گۆڕی هاوبەش و بە کۆمەڵ دابندرێت، تا خۆڵەمێشەکانی تێدا هەڵبگیرێن، یا لە گۆڕ بنرێن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،  ٨١١ ھەزار کەس سوتێندراون، دواتریش لایەنی پەیوەندار تابلۆیەک لە تەنیشی گۆرٍەکانەوە دادەنێن، بۆ ئەوەی هاوڕێ و دۆستانی ئەو کەسانەی کۆچی دواییان کردووە، تاجەگوڵینە و مۆم لەسەر گۆڕەکان دابنێن و ھەڵبکەن.

لە کۆتایی راپۆرتەکەی رادیۆی کوردی سوید ئەوەش هاتووە، لە ١٦.٤% ئەو کەسانەی کە لە ساڵی رابردوو مردوون، تەمەنیان لە نێوان  ٧٥ بۆ ٨٤ ساڵی بووە و زۆربەشیان بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

___

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەوەندی کوردستانی بەدواداچوونێکی ئەنجام داوە

KDC

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان دژی پلانی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا تۆمارکردووە

Harmn

وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکاری لێ قەدەخەدەکرێت

Harmn