KDC

ھێشتا بەشێکی زۆری ئاگرکەوتنەوەی دارستانی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووە

ڕۆژی هەینی بەرپرسانی دارستان وتیان، ئاگرێکی گەورە لەو ناوچەیە ولە دارستانێکی بەرفراواندا لە باشوری ئۆریگۆن بەرفراوانبووە ، کە لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا ئەمە پێنجەمین ئاگرکەوتنەوەیە لە ویلایەتەکە .

بۆ ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە کە تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، زیاتر لە 241 هەزار دۆنم، کە زیاترە پانتایی شاری نیویۆرک .

دەسەڵاتداران پشت ڕاستیان کردەوە ئاگرەکە بە لایەنی کەمەوە 21 ماڵ و 54 بینای دیکەی وێران کردووە ، بەشی دارستانی ئۆریگۆن ڕۆژی هەینی زیاتر لە 5 هەزار ماڵیان ئاگادارکردوەتەوە کە ھەڕەشەیان لەسەرە ، ئەمەش نزیکەی 3 هەزار کەس زیاتر لە ڕۆژی پێشوون .

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە دەوروبەری 7٪ی دەوروبەری شوێنی ئاگرەکە هێڵیان ئامادەکرد، بەڵام بەرپرسان وتیان بڵاوبوونەوەی ئاگرە توندەکان کە بەهۆی شێی نزم ، وشکبوونی گیا و باو ڕەشەباوە ئاگرکوژێنەوەکانیان ناچار کرد ڕۆژی هەینی بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەر یەک لە کۆتاییە سەرەکییەکانی ئاگرەکە دورکەونەوە .

ئەو دووکەڵە ئەستوورەی زۆربەی ڕووبەری ئاگرکەوتنەوەکانی داپۆشیبوو ، لەوانەیە کەمێک کاریگەری لەسەر ئەو شەپۆلە گەرمیەی کە ھەیە کەم بکاتەوە ، کە لە هەفتەی پێشوو لە شاخەکانی ڕۆکیدا پێشبینی دەکرا ،درێژ بێتەوە بۆ چەند بەشێکی مۆنتانا ، ئایداهۆ ، وایۆمینگ ، یوتا و کۆلۆرادۆ .

___

نەرویج : فینلاندا و سوید بەم شێوەیە خۆیان بۆ ئەردۆگان بچەمێننەوە داواکاری زیاتری دژ بە کورد دەبێت

Harmn

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

Harmn