KDC

ئەورووپا سەرپۆشکردنی لەم کاتەدا قەدەغەکرد

دادگای دادی ئەورووپا ئەو بڕیارەی پەسەند کرد، کە دەتواندرێ سەرپۆش کردن لە لایەن کارمەندانی کچ لە کۆمپانیاکانی یەکێتیی ئەورووپا قەدەغە بکات.

دادگای دادی ئەورووپا کە باڵاترین دادگای یەکێتی ئەورووپایە و بارەگاکەی لە لۆکسمبۆرگە، لە بارەی دوو دۆسییەوە بڕیاریدا، کە بە هۆیەوە ئافرەتانی موسڵمان بە هۆی سەرپۆشکردن لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان لە ئەڵمانیا، لە کارەکانان دوور خرانەوە.

لە بڕیارەکەی دادگاکەدا هاتووە، کە قەدەغەکردنی هەر جۆرە هێمایەک لە شوێنی کاردا، کە گوزارشت لە بیروباوەڕێکی ئایینی و سیاسیی بکات، بە پێویست دەزاندرێت بۆ ئەوەی بێلایەنی نیشان بدرێ بەرانبەر کڕیارەکان، بەوەش رێگری دەکات لە لێکتەنەگەیشتنی کۆمەڵایەتی.

لە راگەیاندراوی دادگاکەدا هاتووە، کە پێویستە خاوەنکاریش بە پیر ئەمەوە بێت و دادگا نیشتیمانییەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپاش رەچاوی ئەمە بکەن.

___

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

nusar1

شاندێکی پارتی کۆماری تورکیا سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی باش دابەزی

nusar1