KDC

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوان فەرەنسا قەدەغەی ھاتووچۆ ڕاناگەیێنێتەوە

فەڕەنسا بەدوری دەزانێ قەدەغەی هاتوچۆ دووبارە پسەپێنێتەوە لەکاتی زیادبوونی ڕێژەی توشبوانی کۆرۆنا .

وەزیری دەوڵەتی فەرەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا کلیمنت بۆن ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا وتی : دووبارە دانانەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بەدور دەزانێ ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڤید – 19 ، پێی وایە فەرەنسا دووبارە بڕیارێکی لەو شێوەیە دەرناکاتەوە .

فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە 12500 تووشبوی بە کۆرۆنا تۆمارکرد ، کە سێیەم ڕۆژە زیاتر لە 10 هەزار حاڵەت تۆماردەکرێت ، هەروەک بڵاوبوونەوەی خێرای توشبوونی نەخۆشی دەلتا بازدانی خێرابوو لە بەرکەوتنی و توشبونیان بەو نەخۆشیە نوێیە .
لەم ڕۆژانەی دواییدا هەزاران خەڵکی فەڕەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەدژی ئەو بڕیاری حکومەت بە ناچارکردنی خەڵک بۆ خۆکوتان و ڕێگە نەدان بە چونە شوێنە گشتیەکان بە بێ بەڵگەی کوتانی کۆڕۆنا ، ئەو نارەزایەتی زۆری خەڵکی لێبوەوە

___

حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٨٠ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیای هەڵەبجە تەرخان کرد

KDC

ئەڵمانیا.. قەدەغەی بەرھەم ھێنانی به رهه مه پلاستیکییه کان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

KDC

کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

Harmn