KDC

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش دۆزرایەوە

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش دۆزرایەوە

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش لە ناوچەی دێرەزوور لە سوریا دۆزرایەوە، کە پێشتر لە شنگال لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوو

یەکێک لە کەسوکاری کچەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ، کچەکە ناوی (زێرێ مەتۆ شڤانـە) و پێشتر لە کۆمەڵگەی (تەل قەسەب) بووە و تەمەنی ٢٥ ساڵە.

ئەو کەسە وتیشی کچەکە بە هاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوا دۆزراوەتەوە و  لە ئێستادا کچەکە لە ماڵی ئێزدیەکانە لە هەرێمی جزیرەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی لە عێراق.

لەساڵی ٢٠١٤ ، لەکاتی شاڵاوی چەکدارانی داعش بۆسەر شنگال و دەوروبەری، بەسەدان ژن وکچی ئێزدی ڕفێنران، کە تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.

___

ئێران: دژی ئەشکەنجەدان و مردنی ژینا ئەمینی لە تاران خۆپیشاندانی فراوان دژی ڕژێمی ئیسلامی بەڕێوەچووە

nusar1

باکوری کوردستان : پارت و ڕێکخراوە و چالاکوانان و ڕۆشنبیران پشتگیر خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن

KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوێک خوێندنگایەکی کوردی دەکەنەوە

nusar1