KDC

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش دۆزرایەوە

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش دۆزرایەوە

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش لە ناوچەی دێرەزوور لە سوریا دۆزرایەوە، کە پێشتر لە شنگال لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوو

یەکێک لە کەسوکاری کچەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ، کچەکە ناوی (زێرێ مەتۆ شڤانـە) و پێشتر لە کۆمەڵگەی (تەل قەسەب) بووە و تەمەنی ٢٥ ساڵە.

ئەو کەسە وتیشی کچەکە بە هاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوا دۆزراوەتەوە و  لە ئێستادا کچەکە لە ماڵی ئێزدیەکانە لە هەرێمی جزیرەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی لە عێراق.

لەساڵی ٢٠١٤ ، لەکاتی شاڵاوی چەکدارانی داعش بۆسەر شنگال و دەوروبەری، بەسەدان ژن وکچی ئێزدی ڕفێنران، کە تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.

___

هەنگاو: پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

KDC

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

Harmn

بەریتانیا: مێرووی بچووک دەبنە هۆی تای کوشندە

Harmn