KDC

مستەر کورد سەردانی ئۆفیسی سەرەکی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج دەكات

خورشید مزوری خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی تانج، هاوڕێ لەگەڵ ئەندازیار ئەردەوان مەڕوان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج، لە ئۆفیسی سەرەکی شاری هەولێر پێشوازیان لە مستەر کورد رۆژنامەوانی نێودەوڵەتی و نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا کرد.

لە سەرەتای ئەو دانیشتنەکەدا، خورشید مزوری وێڕای بەخێرهاتنکردنی مستەر کورد، هاوکات خەبات و تێکۆشانی دڵسۆزانەی ناوبراوی لە ئاستی نێودەوڵەتی دا بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی کورد بەرز نرخاند و، لەم پەیوەندییەدا، رەحیم رەشیدی بە تاکێکی بە توانا و پڕ ئەزموون وێنا کرد.
هەروەها تیمی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج، دەربارەی سەرکەوتنی پڕۆسەی دەستەخوشکی نێوان ناشڤیل و هەولێر و کرانەوەی لقی نەشتەرگەرانی ئەمریکی لە کوردستان و، رۆڵی دڵسۆزانەی مستەر کورد و کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییان بەرز نرخاند و لەمبارەوە سوپاسیان لە ناوبراو کرد.


لای خۆیەوە مستەر کورد، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو پێشوزاییە گەرم و دۆستانەیە، رایگەیاند کە ئەوان وەک رەوەندی کوردستانی بە ئەرکی خۆیان دەزانن لە هەموو دەرفەتەکان بۆ خزمەتی کوردستان کەڵک وەربگرن.
هاوکات رەشیدی بە فەرمیی داوای لە خورشید مزوری خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی تانج کرد کە سەردانی ئەمریکا بکەن و، لەم پەیوەندییەدا بەڵێنی هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەکی مومکینی پێدان و، هەروەها بۆ گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان واشنگتن و هەولێر چەند پێشنیار و پڕۆژەی بازرگانی بەسوودی خستەبەردەم تیمی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج.
لە کۆتایی دا، هەردوو لا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە، بڕیاریاندا ئەو دیدار و کۆبوونەوانە لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی پتری کوردستان و تێکەڵبوونی کوردستانیانی نێوخۆ و دەرەوە، بۆ چالاکی جۆراوجۆر پەرە پێبدەن

___

عێراق گرێبەستی کردووە بۆ هەڵکەندنی 96 بیری نوێی نەوت

KDC

بەلجیکا رۆژەکانی کارکردن کەم دەکاتەوە 

KDC

کۆمپانیایەکی دانمارکی بەتاوانی پشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرسوریا دادگایی دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW