KDC

رژێمی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژن و چەنیدنی دیکەش بریندار دەکەن

لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران، کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان دوێنێ دووشەممە، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدوون ساڵحی خەڵکی بۆکان کوژراوە و، ١٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون، کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی شاری بانە گوازراونەتەوە.

دوابەدوای ئەو تاوانەی رژێم، هاووڵاتیانى شارى بانە دژى تەقەکردن لەو پۆلە کۆڵبەرە، ناڕەزایەتییان نیشان داوە و ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتووانى شارى بانە بەرانبەر فەرماندارى شارەکە کۆبوونەوە و، ئەو رەفتارە دڕندانەیەى چەکدارەکانى رژێمیان مەحکووم کرد.

ناڕەزایەتی خەڵکی بانە، بووە بەهۆى کاردانەوەی رژێم و لە ئەنجامدا وەک هەمیشە چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى دەستیان بە توندوتیژى و تەقەکردن کرد.

___

وێنە هەواڵ …چالاکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری قەڵادزێ

Harmn

وتاری سەرۆک بارزانی لە خۆپێشاندانی فراوانی کوردستانیان لە شاری بۆن

Harmn

شفا بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی جیهانی کرد

Harmn