KDC

لە شاری كۆنیای توركیا حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد كوژران

لە توركیا نەتەوە پەرستەكان هێرشیان كردە سەر ماڵە كوردێك و حەوت ئەندامی خێزانەكەیان كوشت.
میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند، ژمارەیەك نەتەوە پەرست لە شارۆچكەی مەرامی سەر بە شاری كۆنیا، بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی خێزانێكی كورد و دوای ئەوەی حەوت ئەندامی خێزانەكە دەكوژن كە سیانیان ژنن، ئاگر لە ماڵەكەشیان بەردەدەن و هەڵدێن.
بە پێی زانیارییەكان ئەو خێزانەی هێرشیان كراوەتە سەر و كوژراون بە خێزانی دەدەئۆغوڵاری بەناوبانگن و پێشتریش چەند جارێك لەلایەن نەرتەوە پەرستەكانەوە پالاماریان دراوە، نەتەوە پەرستەكان چەند جارێك بە خێزانە كوردەكەیان وتووە كە ڕێگە نادەن لەم شارە توركییەدا بمێنن و بژین.
لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵیش ٦٠ نەتەوە پەرست بە دار و بەرد هێرشیان كردبووە سەر ئەم خێزانە و ١١ كەسیان لێ برینداركردبوون.

___

كۆمسیۆن بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد

KDC

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا خەڵاتی لێهاتووی بە کوردێک دەبەخشێت

Harmn

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەری کوردی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC