KDC

لەم وڵاتە سێ هاووڵاتی کورد دەکوژرێن

سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران کوژران.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، کە شەوی شەممە 31-7-2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی ئیسلامی ‌شاری تاران، چەندین ئوتۆمبێلی کاسبکارانی خەڵکی سەقزیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە.

وەک رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەیەشدا، لانی کەم سێ کاسبکار، کە سەرنشینی یەکێ لە ئوتۆمبێلەکان بوون، گیانیان لەدەست داوە.

رێکخراوەکە ناوی دوو لەو کوژراوانەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە رزگار حوسێنی و ئەحمەد خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانن

___

ناوەندی بەلجیکا لە یادی گشتپرسی نامەیەک ئاڕاستەی ئەم کەس و شوێنانە دەکەن

Harmn

هێرشێکی تاڵیبان بۆ سەر پەنجشیر تێکدەشکێت

KDC

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC