KDC

ئێران سێ کورد لە سێدارە دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە ئێران سزای سێدارەی بەسەر سێ بەندکراوی کورد، کە رۆژی رابردوو بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ورمێ گواستبوونەوە، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2/8/2021 سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی، حەمزە رەزایی خەڵکی سەڵماس و، سێپهر عەباس‌ نەژاد و ئەسکەندەر زارع لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە جێبەجێ کران.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراوون و لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی ٢٠ هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون.

___

کوردستان کورسیی فەرمیی لە تۆڕی نێودەوڵەتیی G100 بەدەستهێنا

Karzan

بە هۆی پابەند نەبوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC

لەندەن: سیمینارێک لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان سازدەکرێت

Harmn