KDC

ئوسترالیا: بە مەبەستی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ سوپای بە سیدنیدا بڵاوە پێدەکات

سوپای ئوسترالیا لە شەقامەکانی سیدنی بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی هاتوچۆی شارەکە.

دوای ئەوەی پۆلیسی ویلایەتی نیو ساوس وەیڵز بۆ سەپاندنی رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای یارمەتی لە سوپا کرد، بەرپرسانی ئوسترالیا نزیکەی 300 سەربازی هێزەکانی بەرگری وڵاتەکەی لە سیدنی بڵاودەکەنەوە.

بەرپرسانی وڵاتەکە کۆشش دەکەن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سیدنی و سەپاندنی رێوشوێنە تەندرووستییەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە ناوەڕاستی مانگی شەشەوە زیاتر لە 3,600 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئوسترالیا لە گەورەترین شاری وڵاتەکە و دەووروبەریدا دەچنە هەفتەی شەشەمی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە و، وابڕیارە قەدەغەکردنەکە تا کۆتایی مانگی هەشت بەردەوام بێت.

بە هۆی پابەند نەبوونی زۆرێک لە هاووڵاتیان بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بڕیاری هاتنە ناوەوەی سوپا بۆ شارەکە دراوە

جێی باسە سەرەڕای ئەوەی نزیکەی 14 ملیۆن لە دانیشتوانی ئوسترالیا لە کۆی 25 ملیۆن هەردوو بەشە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەڵام بەرپرسانی وڵاتەکە هێشتا بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

تاوەکو ئێستا ئوستڕالیا زیاتر لە 34,000 هەزار حاڵەتی توشبوون و 925 حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردووە.

___

ئەڵمانیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی کوڕی سەرۆک کۆماری کوردستان دەکەن

nusar1

گووگل دیالێکتی بەشی کرمانجی خواروو(سۆرانی)بۆ بەشی وەڕگێران خستە بواری کارکردن

nusar1

شفا بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی ژنان کرد

nusar1