KDC

ئێران: سزای بەسەر رۆژنامەنووسێکی کورددا دەسەپێنێت

چەند رۆژی رابردوو، دەزگای قەزایی شاری سنەیکۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژنامەنووس و چالاکێکیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنو لێدانی ٩٠ قامچی سزا دا.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا، مورتەزا حەق بەیان،رۆژنامەنووس و چالاکی تێلێگرامی خەڵکی سنە، لە لایەنلقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە، بە تۆمەتی بێرێزیکردن بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوەیبەڵگەنامە حکوومییەکان، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگبەندکردن و لێدانی ٩٠ قامچی و، پێبژاردنی ١٠ ملیۆنتمەنی بە سەردا سەپێندرا.


جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵیتێلگرامیی ئەعمەک، ئاشکراکردنی گەندەڵی بەرپرسانیپارێزگای کوردستان، دەستبەسەر کرابوو.


ئەم چالاکە کوردە، زستانی رابردووش لە دۆسییەیەکیدیکەدا و، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە،بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت، سزای ٣ مانگبەندکرانی بە سەردا سەپابوو

___

دەزگای هەواڵگری سوید :ڕەخنەلەنەپارستنی زانیارییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەگرێت

Harmn

هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران

Harmn

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

KDC