KDC

وەزارەتی کولتوری ڕوسیا بڕوانامەی پاراستنی شوێنەوارە کولتورییەکان بە ئەندازیارێکی کورد دەبەخشێت.


لە فەرمانێکی وەزاریدا، کە واژووی جێگری وەزیری کولتوری رووسیای لەسەرە، بڕوانامەی پاراستنی شوێنەوارە کولتورییەکانی بە
نیگارکێش و ئەندازیاری کورد نوریک موسەیان بەخشرا.

نوریک موسەیان، ئەندازیار و نیگارکێشێکی کوردە و لە وڵاتی ئەرمەنستان لەدایکبووە و ئێستا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەژیت. نوریک تائێستا پێنج پێشانگەی تاکەکەسی لە شارە جیاوازەکانی ڕووسیا کردۆتەوە. زیاتر لە ٥٠٠ بەرهەمی هەیە و لە زۆر پێشبڕکێ و کۆنفرانسی زانستی و کۆنگرە و پێشبڕکێدا بەشداریکردووە، کە تیایاندا خەڵات و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ماوەی چوار ساڵ لە دوای یەک لە پێشبڕکێی “تەلارسازی دیپلۆماسی” بەشداریکردووە هەر چوار ساڵەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە خەڵاتکراوە. نوریک لە خوێندنشیدا کەسێکی زیرەکە و ساڵی رابردوو زانکۆی بە پلەی نایاب تەواو کرد و کورسییەکی خوێندنی ماستەری لە تەلارسازی بە دیاری پێبەخشرا. نوریک دەڵێت، دەخوازێت پێشانگەی تایبەتی خۆی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بکاتەوە. ئەم ئەندازیارە کوردە پلانی هەیە لە کوردستان لە بواری تەلارسازی پەرە بە کارەکانی بدات.

___

ئاگادارییەک بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا و دەوروبەری

nusar1

بەریتانیا: ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی و ئەندامانی ناوەندی لەندەن و بێرمینگهام بەشداری یادێکی تایبەت بە کوردیان کرد

nusar1

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1