KDC
President Masoud Barzani

پەیامی وەفاداری و پێزانین بۆ 64 ساڵەی تەمەنی پڕ شکۆ و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی تێپەڕبوونی 64 ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژە لەیادنەکراوەی کە تێیدا بڕیارت دا ببیتە جەنگاوەر و ئەو هیوایەت خواست کە تا کۆتایی تەمەن هەر پێشمەرگە بیت.

جەنابی سەرۆک، ئەو ئاواتەی جەنابت لە 20ی ئایاری 1962 خواستت، ئەمڕۆ بووەتە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری بۆ نەتەوەیەک، ئێمە لە جەنابتانەوە فێری ئەوە دەبین کە چۆن دڵسۆزی وەفامان بۆ ئەو خوێنە ئاڵە هەبێت کە بووەتە هەوێنی ئازادی و سەربەرزیی گەلەکەمان، ئەو کاتەی بەوپەڕی خاکەڕاییەوە پێزانینت بۆ ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگە دەردەبڕیت و چاوی ئەو قارەمانانە ماچ دەکەیت، ئێمە زیاتر لەوە تێدەگەین کە تۆ نەک تەنها سەرۆک، بەڵکو باوک و سێبەری هەموو تێکۆشەرێکی ئەم نیشتمانەیت.

بۆ ئێمەی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات، ڕاستەقینەترین و باڵاترین شانازی ئەوەیە کە ڕابەرەکەمان دوای 64 ساڵ خەباتی بێوچان، هێشتا بە هەمان ڕۆحیەتی سەردەمی شاخەوە قەڵغانی پاراستنی کەرامەت و دەستکەوتەکانمانە.

لە خوای گەورە داواکارین تەمەنت درێژ بێت و هەر وەک پێشمەرگە و ڕابەرێکی مەزن بۆ نەتەوەکەمان بمێنیتەوە.

 

ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
20ی ئایاری 2026

___

ئەردۆغان بە نهێنی دانوستان لەگەڵ کورد دەکات

KDC

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکەن

Harmn

چالاکوانێکی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC