KDC

بڕیارێکی دیکە دژی پەنابەران دەردەکرێت

 

لیبراڵەکان پێشنیاریان کردووە ئەو منداڵانەی پەنابەرن و مەترسییان لەسەرە، مافی ئەوەیان پێ بدرێت، کە خۆیان داوای قەدەغەکردنی گەشت بکەن بۆ وڵاتەکانیان.

وەزیری یەکسانی پارێزگاران نینا لارشۆن وتی: یاسای قەدەغەکردنی گەشت تەنیا بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانیی جێبەجێ ناکرێت، بەڵکوو دەبێت منداڵانی پەنابەرانیش بگرێتەوە.

ئەو بە ڕۆژنامەی Aftonbladet ی وت: سەدان منداڵ و گەنج لە ماوەی ساڵی خوێندندا بە پێچەوانەی خواستی خۆیان لە سویدەوە بۆ مەبەستی وەک هاوسەرگیری بەزۆر یان خەتەنەکردنی مێینە دەبرێنەوە وڵاتانی خۆیان.

وەزیر پێشنیاری کرد، کە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی تەمەنی گونجاو بۆ داواکردنی قەدەغەکردنی گەشت و هەروەها بڕیاردان لەسەر ئەوەی کێ دەبێت داواکاریی پێشکەش بکات.

قەدەغەکردنی گەشت بۆ منداڵان و گەنجانی پەنابەران لەنێوان ساڵانی 2024 و 2025، پێنج ئەوەندە زیادی کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی یاسایەکی نوێی قەدەغەی گەشتی منداڵانی لەو وڵاتە فراوان کرد.

___

ئەمیر جەرجیس: ئەوروپا کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندا وەرناگرێت

KDC

فدراسـیۆنی ڤارين کوردســتانی کۆمیتەی گشتیی خۆی لە وڵاتی نەرویج پێکهێنا

Harmn

سەرۆکی ئۆکرانیا: لەپاش شەڕ پێویستیمان بە سەدان ملیار بۆ ئاوادانکردنەوەی وڵات هەیە

Harmn