KDC

ناوەندێکی نوێ لە فەرەنسا دامەزرا

 

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کڵێرمۆنت-فێڕان – فەرەنسا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧/٦/٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، هاوکات بە بەشداری ئەندامانی کۆمەڵەی کەلتووریی فەڕەنسی–کوردی چەندان کەسایەتی، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ناوچەی پوی-دۆم-ی ناوەڕاستی فەرەنسا بەڕێوە چوو.
لەو مەراسیمەدا باس لە یاساکان و ڕێکخستنەکان و شێوازی کار و چالاکیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا، هاوکات پڕۆژەکانی داهاتوو کرا.

هەروەها جەخت لەوەش کرایەوە، کە پڕۆژەی کۆنفیدراسیۆن، وەک لۆبییەکی بەهێزی نەتەوەیی کوردستانی لەلایەن سەرۆک بارزانی و لەپێناو لۆبیی کورد بۆ دۆزی رەوای کوردستان پشتیوانی دەکرێت، کە ئەوەش گرنگیی زۆری بۆ کۆنفیدراسیۆن و پرسی کورد هەیە.

لە کاتی گەفتوگۆکاندا، چەند خاڵێکی گرنگ ڕوون کرایەوە، وەک:
• پەرەپێدانی زمانی کوردی بۆ منداڵان و گەنجانی نیشتەجێی وڵاتان.
• گرنگیدان بە ژنانی نوێهاتوو بۆ یارمەتیدانیان لە بواری خۆگونجاندن (ئەنتێگراسیۆن) و ژیانی نوێ لە کۆمەڵگەی فەڕەنسی.
• پێشکەشکردنی وانەی فەڕەنسی بۆ ژنان، ئەوەش بۆ پشتیوانی لە خوێندنیان.
• پەرەپێدانی پڕۆژە کولتووری، خێزانی و کۆمەڵایەتی بۆ نزیککردنەوەی خێزانە کوردییەکان.
• پشتیوانی پڕۆژە بۆ هاوبەشبوون و دۆستایەتیی نێوان گەلی کورد و گەلی فەڕەنسا.
ناوەندەکە سیاسیی نییە و مەبەستی سەرەکیی بریتییە لە پەرەپێدانی کەلتوور، زمان، یارمەتیدانی گەنجان و ژنانی کورد و هاوبەشبوونی کۆمەڵایەتی.
لای خۆیەوە شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئامادەیی کۆنفیدراسیۆنی بۆ پشتیوانی ناوەندەکە دەربڕی.

جێی باسە، تاکوو ئێستا 23 فیدراسیۆن و پێنج فیدراسیۆنی ئەنتەرناسیۆنال وەک فیدراسیۆنی ژنان، لاوان، ئەکادیمیسیان، نووسەران، زێدەباری چەندان ناوەندی دیکە لە سەرانسەری جیهان ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانین.

 

___

فەرەنسا: کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

Harmn

ناوەندی بازل مامۆستا شێرزاد حەسەن بەسەردەکاتەوە

Harmn

دامەزراوەی جەمال نەبەز لە بەرلین ئەرشیڤ و بەرهەمە چاپنەکراوەکانی دەپارێزێت

Karzan