رێکخراوێکی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە چەند چالاکییەکی کەلتووریی کوردی، بەشدارییان لە فیستیڤاڵی فرەکەلتووریی شارێکی ئەڵمانیا کرد.
لە ڕۆژانی 12 و 13ی حوزەیرانی 2026، ئەکادیمیای کەلتووریی نێودەوڵەتیی لە دیسبورگ، بەشداریی لە فێستیڤاڵی فرەکەلتووریی شاری دویسبورگی ئەڵمانیا کرد.
ئەمساڵ 34 کۆمەڵە و ڕێکخراوی کەلتووری لە نەتەوەی جیاجیا بەشدارییان لەم فێستیڤاڵەدا کرد، کە ئەکادیمیای کەلتووریی نێودەوڵەتی، بە ئامادەبوونێکی دیار و بەرچاو بەشداریی تێدا کردبوو.
لە چوارچێوەی ئەم بەشدارییەدا، گرووپی (Demsal) نمایش و شانۆی دەپکەب کوردییان پێشکەش کرد، کە دەوڵەمەندی و جوانیی میراتی کوردییان پیشان دا، ئەوەش جێگەی سەرنج و پەسندکردنی ئامادەبووان بوو.
هەروەها ئەکادیمیا بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی بە ئەندامانی گرووپەکە بەخشی، وەک ڕێزلێنان لە بەشداریی تایبەت و کاریگەرییان، کە لە نمایشەکانیاندا ئامادەبووانیان سەرسام کرد.


