KDC

گەنجێکی کوردی عەفرینی خەڵاتی گەورەی ئەڵمانیا دەباتەوە

کارەساتە دڵتەزێنەکەی ئالان کوردی، ئەو منداڵە کوردەی لە ساڵی 2015 لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست گیانی لەدەستدا و وێنەکەی ویژدانی جیهانی هەژاند، جارێکی دیکە و دوای چەندین ساڵ، بووەتەوە هەوێنی بەرهەمێکی هونەری و سەرنجی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە، ئەمجارە، گەنجێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان بە کێشانی تابلۆیەک بۆ ئەو کۆچبەرە بچووکە، توانیویەتی مێژوو بنووسێتەوە و گەورەترین خەڵاتی نیشتمانیی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.

ئیدریس قاسم، خوێندکارێکی قۆناغی ئامادەییە و خەڵکی شاری عەفرینە، کە ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت، ئەو گەنجە کوردە بڕیاریدا لەرێگەی هونەرەکەیەوە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی گەورەدا بکات کە لەسەر ئاستی سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا رێکخرابوو، لەنێو سەدان بەرهەمی جیاوازدا، تابلۆکەی ئیدریس کە بە قووڵی گوزارشتی لە ئازاری کۆچبەران و مەرگی ئالان کوردی دەکرد، توانی خەڵاتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2026 بباتەوە، کە بەرزترین خەڵاتی دەوڵەتە لەو بوارەدا، هاوکات خەڵاتی تایبەتی هەرێمەکەشی پێبەخشرا و بووە یەکەمین خوێندکار لە مێژووی قوتابخانەکەیدا کە خەڵاتێکی لەو شێوەیە بەدەستبهێنێت.

سەرکەوتنەکەی ئیدریس تەنیا لە وەرگرتنی خەڵاتێکدا کورت نەبووەوە، بەڵکوو دەرگایەکی گەورەی بەڕوودا کردەوە بۆ تێکەڵبوون بە ژینگەی سیاسی و بڕیاردەستانی ئەو وڵاتە، مەراسیمی رێزلێنانەکە لە شاری بەرلین و لەنێو کۆشکی راوێژکاریی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، لەوێ ئیدریس لەلایەن فریدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

کەشی مەراسیمەکە زۆر تایبەت و پڕ لە ئاسایش بوو، بەتایبەتی کە سەرۆکی وڵاتی سەنیگالیش یەکێک بوو لە میوانە ئامادەبووەکانی ئەو رۆژە، لە پاڵ نمایشکردنی تابلۆکەیدا، ئیدریس و گەنجە سەرکەوتووەکانی دیکە دەرفەتی ئەوەیان پێدرا لەگەڵ سەرکردەکانی ئەڵمانیا بکەونە گفتوگۆیەکی کراوە و گەرموگوڕ لەسەر پرسە سیاسییە هەستیارەکانی جیهان، تەنانەت تاوتوێی کاریگەرییەکانی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەمریکا و داهاتووی ئەڵمانیا و ئەوروپاشیان کرد، ئەمەش وێنەیەکی گەشی ئەو گەنجە کوردەی نیشاندا کە چۆن توانیویەتی لە رێگەی رەنگەکانەوە، دەنگی نەتەوەکەی و چیرۆکە نەگوتراوەکانیان بگەیەنێتە بەرزترین ناوەندەکانی بڕیار لە ئەوروپا.

___

نوێنەری كۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

Harmn

سوید: لەسەر پێشێلکردنی دیموکراسی هاوکاری رێکخراو و کۆمەڵە ئیسلامیەکان دەبڕێت

KDC

ڕیفراندۆم ڕۆژە مێژووییەکەی گەلی کورد

Harmn