KDC

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

لە هەنگاوێکی گرنگدا کە رەنگدانەوەی پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانی باڵاترین نیشانەی رێزلێنانی مەدەنیی کۆماری ئیتاڵیای پێبەخشرا، ئەم رووداوە مێژووییە کە بەرهەمی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی هەرێمە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان، کاردانەوەی ئەرێنی زۆری لێکەوتەوە و بووەتە جێگەی شانازییەکی گەورە بۆ کوردانی تاراوگە، لەم چوارچێوەیەدا و وەک دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانین، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پەیامێکی پیرۆزبایی گەرم و تایبەتی ئاراستەی بەڕێزیان کردووە.

 

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی پێبەخشینی باڵاترین نیشانەی رێزلێنانی مەدەنیی کۆماری ئیتاڵیا کە مێدالیای سوارچاکی خاچی مەزنە بە بەڕێزتان.

وەرگرتنی ئەم خەڵاتە مەزنە کە بەپێی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2011ی ئیتاڵیا رێکخراوە و راستەوخۆ بە بڕیاری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەبەخشرێت، بەڵگەیەکی روونە لەسەر سیاسەتە ناوازەکەی هەرێمی کوردستان کە هەرێمی کوردستانی کردووەتە نیشتمانی ئارامی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و سەقامگیری.

وەک کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە سەرتاسەری جیهان، زۆر شانازی بەم دەستکەوتە دیپلۆماسییە گەورەیەوە دەکەین، بینینی ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ریزی ئەو سەرکردە و کەسایەتییە کاریگەرانەی جیهان کە ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە، سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هەوڵە بەردەوامەکانتان لەپێناو گفتوگۆ و ئاشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەورووپا، بەرهەمی زێڕینیان هەبووە.

هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان و بەرزکردنەوەی ناوی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.

 

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

8ـی تەمموزی 2026

___

کاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر هەوڵی تیرۆری شکستخواردووی مستەفا کازیمی سەرۆکوەزیرانی عێراق

KDC

دەزگای نهێنی سوید: موسڵمانە توندڕەوەکان ئارەزووی چوونە ئۆکرانیا دەکەن 

KDC

دوو پێكوته‌ كاریگه‌ریی خراپیان بۆ دڵ هه‌یه‌..ئه‌مریكا هۆشداریی دا

KDC