بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسێک بە ناوی (دیاسپۆرای کورد و کێشەکانی دیاسپۆرا و ئاسۆکان) لە قیرغیسزتان بەڕێوە چوو، کە تێیدا ژمارەیەک لە نوێنەران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردی بەشداری بوون.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی٧ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییە نێودەوڵەتییەکان و یەکێتیی کوردانی قیرغیزستان (مێدیا) کۆنفرانسەکە بەڕێوە چوو، کە تێیدا دۆخی کۆمەڵایەتی و کولتووری کوردانی نیشتەجێی قیرغیزستان، هەروەها ئاڵنگارییەکانی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردیی تاوتوێ کران.

لە بەشی گفتوگۆکانی کۆنفرانسەکەدا، ئیسماعیل کامل، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی دیاسپۆرا و کوردانی هەرێمی قیرغیزستان و کۆمەڵگە کوردییەکانی وڵاتانی جیاواز کردەوە.
هەریەک لە ڕەمەزان سەیدۆف سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییە نێودەوڵەتییەکان، چالاکوان تێلمان خالید سادیکۆف لە وتارەکانیاندا باسیان لە بارودۆخی کوردانی دیاسپۆرا، کێسەکان و گرنگیی کارکردن بۆ پاراستنی ناسنامە و کولتووری کوردییان کرد.

هەروەها بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، ڕێگەکانی فراوانکردنی هەماهەنگییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانیان لەنێوان کوردانی دەرەوەی وڵات و دامەزراوە کوردییەکانیان تاوتوێ کرد.

