KDC

تاڵیبان: لەگەڵ ویلایەتی پەنجشیر دەگەینە رێککەوتن

بزووتنەوەی تاڵیبان پێشبینی دەکات بە مزوانە لەبارەی ویلایەتی پەنجشیرەوە بگەنە رێککەوتنی ئاشتییانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، زەبیحوڵڵای موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، رایگەیاند، لەگەڵ شێخ ‌و کەسایەتییە کاریگەرەکان ‌و فەرماندە سەربازییەکانی پەنجشیر، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو ویلایەتە لە دانوستاندان.

گوتەبێژەکەی تاڵیبان باسی لەوەشکرد، بەمزوانە لەوبارەوە دەگەنە رێککەوتنی ئاشتییانە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو دانوستاندنانە کێشەکان بەبێ جەنگ چارە دەکات، دڵنیایشیدا بە گفتوگۆ دەتوانین بەڕێژەی 80٪ مەترسی جەنگ دوور بخەنەوە.


ئەمە لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا فەرماندە سەربازییەکانی ویلایەتی پەنجشیر جەخت لەوە دەکەنەوە، ویلایەتەکەیان نادەن بەدەستەوە و ئامادەن دژی تاڵیبان بجەنگن.

___

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێکیان ساز کرد

Harmn

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کورستانی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری و ڕاوێژکاری کۆبووە

Harmn

پرسەنامەی کۆنفدراسیۆن لە پرسەی مامۆستایەکی کوردپەروەر خوێنرایەوە

Harmn