KDC

دەست بە تەواوکردنی بەشێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێت 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی بە دەستپێکردن و تەواوکردنی بەشێکی دیکەی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بە مەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرینگی شاری ھەولێرە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی پیشاندا، بە دەستپێکردن و تەواوکردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە، کە شەقامی ھەولێر- کۆیە، تا ھەولێر- شەقڵاوە دەگرێتەوە و، درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ درووستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و رێنماییەکان.

کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ھەولێر، لە لایەن کۆمپانیای ھێمن گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا بەشێکی ئەو شەقامە، کە لە شەقامی ھەولێر- بەحرکە، تا ھەولێر-شەقڵاوەیە تەواو بووە و، بە تەواو بوونی ئەو شەقامە بەشێکی زۆر لە قەڵەباڵغی نێو شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.

___

بەریتانیا: وێڕای بەشداری ناوەندی بێرمینگهام لە دیداری فیلم خەڵاتیش درایە بەرپرسی ناوەندەکە

Harmn

ڕژێمی سوریا هێزێک بۆ پشتگیر ڕوسیا ئامادەدەکات

Harmn

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کوردێکی نیشتەجێی ئە شارە کۆبوونەوە

Harmn