KDC

پەرلەمانتارێکی کەنەدا دێتە دەنگ و فیدراسیۆنیش بە نامەیەک سوپاسی دەکەن

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشەی کرایە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نامەیەکیش سوپاسگوزاریی خۆیان ئاڕاستەی پەرلەمانتارێکی کەنەدا کردووە، کە داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە ئیدانەی ئەو هێرشە بکەن.

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا بەتوندی ئەو هێرشەی کرایە سەر نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئیدانە کرد، هەروەها پێشوازییان لە هەڵوێستی ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا، Tom Kmiec کرد، کە داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە بە ئاشکرا ئەو هێرشانە ئیدانە بکەن و پشتیوانییە مێژووییەکانی وڵاتەکەش بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نوێ بکەنەوە.

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا بە ماڵپەڕی فەرمیی KDC-یان ڕایگەیاند، کە هەڵوێستی بەرپرسانە و بەهێزی ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا، بەتایبەتی بۆ کوردانی نیشتەجێی وڵاتەکە، گرنگییەکی تایبەتی هەیە و پیشاندەری هاوپشتی و هەماهەنگی نێوان گەلی کورد و کەنادایە.

فیدراسیۆنەکە سوپاسی Tom Kmiecی کرد بۆ هاوڕێیەتیی بەردەوامی لەگەڵ گەلی کورد، پشتیوانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەنەدا و کوردستان و ئەم هەڵوێستەی بە کارێکی گرنگ و واتادار لە بواری هاوپشتی و هاوڕێیەتی نێوان گەلان دانا.

___

كۆمسیۆن بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد

KDC

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی رێوڕەسمێکی تایبەت بە ئەنفالی کرد

Xelan