KDC

سەنتەری کولتووریی کوردی لە شیکاگۆ پردێکە بۆ ناساندنی ناسنامە و زمانی کوردی لە ئەمریکادا

سەنتەری کولتووریی کوردی لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا، بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردی و ناساندنی دۆزی کورد لە بوارەکانی کولتوور، زمان و سیاسەتدا.

ئەم سەنتەرە لە ڕێگەی چەندین چالاکیی جۆراوجۆرەوە هەوڵی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد دەدات لەنێو کۆمەڵگەی ئەمریکیدا.

یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی ئەم سەنتەرە، ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردییە لە شیکاگۆ کە بۆ ماوەی 3 ساڵە لەسەر یەک بەڕێوەدەچێت.

ئەم پڕۆژە هونەرییە بە هاوکاریی زانکۆی شیکاگۆ ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا لە هۆڵە گەورەکانی زانکۆکەدا فیلمی دەرهێنەرە کوردەکان نمایش دەکرێن، ئەم فێستیڤاڵە وەک دەرفەتێکی زێڕین دەبینرێت بۆ کۆکردنەوەی کوردان و بیانییەکان و ئاشناکردنیان بە داهێنانەکانی سینەمای کوردی.

لە پاڵ لایەنە هونەرییەکەدا، سەنتەرەکە گرنگییەکی تایبەت بە زمانی کوردی دەدات و خولی فێربوونی زمان بۆ شێوەزارەکانی سۆرانی، کرمانجی و زازاکی دەکاتەوە، ئەم خولانە نەک هەر بۆ نەوەکانی ڕەوەندی کوردی، بەڵکو بۆ قوتابیانی زانکۆ و ئەو بیانییانەشە کە ئارەزووی فێربوونی زمان و مێژووی کوردستان دەکەن، ئامانجی سەرەکی لەم هەوڵانە پاراستنی زمان و مێژووی کوردە لە ونبوون و گواستنەوەیەتی بۆ نەوەکانی داهاتوو لە تاراوگەدا.

جگە لە کارە کولتوورییەکان، سەنتەری کولتووریی کوردی لە ئیلینۆی وەک ناوەندێکی خزمەتگوزاری بۆ ئەو هاونیشتمانیانە کار دەکات کە تازە کۆچ دەکەن بۆ ئەمریکا، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان بۆ گونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگەی نوێدا، هەروەها سەنتەرەکە لەسەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسیش چالاکە و پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی حکومیی ویلایەتەکەدا هەیە بۆ گەیاندنی دەنگی کورد و گفتوگۆکردن لەسەر رووداوەکانی ناوچەکە.

بەپێی ئامارەکانی پەیمانگەی کوردی لە پاریس، ژمارەی کوردانی نیشتەجێی ئەمریکا لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت. ئەم ڕەوەندە لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەندی هاوشێوەی سەنتەرەکەی شیکاگۆ، هەوڵ دەدەن پەیوەندییە کولتووری و نەتەوەییەکانیان لەگەڵ نیشتمان بە زیندوویی بهێڵنەوە.

 

___

بەلجیکا: کۆنفیدراسیۆن بەشداریی ئاهەنگی ساڵانەی کولتوری Nomade کرد

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەممەد

Harmn

ئەورووپا سنوورەکانی دیواربەند و تەلبەند دەکات

KDC