KDC

ئێران هاووڵاتییە ئەفغانییەکان رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

وەزیری نێوخۆی ئێران، دەڵێ، هاووڵاتییانی ئەفغانستان بەشێوەی کاتی لە وڵاتەکەی راگیراون و رەوانەی وڵاتی خۆیان دەکەنەوە.

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری نێوخۆی ئێران، رایگەیاند، بەشێک لەو هاووڵاتییانەی ئەفغانستانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەڵاتدارە خۆجێیەکانی ئەفغانستان، رەوانەی وڵاتەکەیان کردووەتەوە.

بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان، پەنایان بۆ ئێران بردووە، بەڵام لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە رادەستی تاڵیبان دەکرێنەوە

___

جادووگەرێكی سودانى لە هەرێمی كوردستان دەستگیردەكرێت

KDC

زەمین لەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە، دەریای ئیجە دەھەژێنێت

KDC

پەرلەمانی ھۆڵەندا جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکانی بەفەرمی ناساند

KDC