KDC

جادووگەرێكی سودانى لە هەرێمی كوردستان دەستگیردەكرێت

پۆلیسی قەزای بەردەڕەشى سەر بە پارێزگای دهۆك، دەستگیركردنی جادووگەرێكی سودانی لە قەزاكە ڕادەگەیەنێت,

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەمید سەعدی ئەحمەد بەرێوبەری پۆلیسی بەردەڕەش ڕایگەیاند”سودانیێك لە بەردەڕەش دەسگیركراوە كە كاریی جادووگەریی كردووە”.

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش”نەسەرەدین سودانی بۆ ماوەیەكی درێژە لە بەرەدەرەش كاری ( جادووگەری) كردووە و فێلی لە خەلك كردووە”.

عەمید سەعدی ئەحمەد دەڵێت”دوێنێ نەسەرەدین سودانی لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر كراوە بە تاوانی جادووگەری كە ماوەیێكی زۆرە كاری جادووگەری و نوشتەی كردووە و خەڵكیش لە هەموو شوێنەكانی كوردستانەوە سەرەدانیان دەكرد، لەدوای دەستگیركردنەكەشی نەسرەدین سودانی دانی بە تاوانەكەی داناوە و بۆ دادگا ڕەوانەكراوە”.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

Harmn

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک بە ڕێزلێنان لە ئافرەتانی کورد یەکەمین چالاکیی خۆی بەڕێوەبرد

Harmn

ئەڵمانیا… دووبارە پێداچوونەوە بە فایلی پەنابەراندا دەکاتەوە

KDC