KDC

کەرنەڤاڵی سانت مارتن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لە جیهانی کریستیانەکان و لە ١١_١١دا کاتژمێر یانزە و یانزە خولەک، کەرنەڤاڵی( سانت مارتین) سازدەکرێت، کە بە یەکێک لە کەرنەڤاڵە گەورەکانی ئەورووپا ئەژمار دەکرێت، هەرچەندە بە هۆی کۆرۆناوە پیادەکردنی ئەو کلتوورە کزی بە خۆیەوە دیوە، بەڵام ئەمڕۆ لە شاری فولدای ئەڵمانیا بە بەشداری شەش هەزار کەس ئەو ئاهەنگە دەگێردرێت.

ئەو کەرنەڤاڵە دەتوانێت بە کەرنەڤاڵی(بەخشین) ئەژمار بکرێت، چوونکە بیروباوەڕی ئەم کەرنەڤاڵە لە کردارە مرۆڤ دۆستانەکانی سانت مارتین دێت، کە بە پیاوێکی ڕۆحی ئەژمار دەکرێت لە چاکی و بەخشندەیی لە سەردەمی جەنگدا، کە لەگەڵ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردوونی.

لەو کەرنەڤاڵەدا سمبولی چرا و قاز دەردەکەوێت کە ئاماژەیە بۆ قازانجی جێگەی پیاوە ڕۆحییەکەیان، کاتێک بۆ خەڵوەت و خواپەرستی خۆی گەیاندووەتە دەرەوەی شار.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە هەموو مرۆڤە بەناوبانگ و ڕۆحییەکان لە ئایین و بیروباوەڕە ئیبراهیمی یەکان دا لە شێوەی پیاو باس دەکرێن.

جوان بەکر مەعروف

___

ئەڵمانیا: بەبەشداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان و هەرێمی بایەر دروستبوو

Harmn

ئیتالیا کۆتایی بە کەرەنتینەی کەشتی تایبەت بە کۆچبەران دێنێت

Harmn

زانیاری ھەنووکە

KDC