KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کاندیدە کوردە سەرکەوتووەکانی ئەڵمانیا دەکات

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاندیدە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەڵمانیا کرد.

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لەو کوردانە کرد، کە لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا و لەسەر لیستە سیاسییە جیاوازەکان بەشدارییان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کردووە و توانیویانە سەرکەوتن بە دەست بهێنن.

هاوکات سەرکەتنی ئەو کاندیدە کوردانەشی وەک مایەی دڵخۆشی بۆ سەرۆک بارزانی و تەواوی گەلی کورد لە نیشتمان و دیاسپۆرا وەسف کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.

 

کاندیدە کوردە سەرکەوتووەکان بریتین لە:

 

دارا باکۆ-

گوزەل تولان-

هیما ستولتێن-

گولهات دێمیر-

لەیلان دومان-

نۆژدار سەعید ئاڤدۆ-

خەلیل شێخ حێسێ-

زەکەریا عەبدولکەریم-

سیڤەر عەلی-

___

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامه‌ ئاراسته‌ی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ھۆڵەندا و به‌لجیكا ده‌كات

KDC

سەرۆکی یانەی Kurdish FC سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn

یاریەکانی خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا

Harmn