KDC

دادگا سزای لە سێدارە بەسەر تیرۆریستێکدا دەسەپێنێت

دادگای تێھەڵچوونەوەی سەڵاحەدین، سزای لە سێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد، کە ساڵی رابردوو، بەشداری کوشتنی ھەشت کەسی لە گوندی ئەلبودۆری باشووری پارێزگای سەڵاحەدین کردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، رایگەیاند، تیرۆریستەکە دانی بەوەدا ناوە کە ساڵی رابردوو، لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە، بەشداری کوشتنی ھەشت کەسی لە گوندی ئەلبودۆر کردووە، بە گوتەی تیرۆریستەکە، بۆیە ئەو کەسانەیان کوشتووە، چونکە ببوونە ھۆکاری دەستگیرکردنی خوشکێکی تیرۆریستەکە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تیرۆریستە تاوانبارەکە، گوتووشیەتی، لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا، جلوبەرگی تایبەت بە حەشدی شەعبییان پۆشیووە، بۆ ئەوەی تۆمەتەکە ئاڕاستەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بکرێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، دادگا بە پشت بەستن بە بەڵگە سەلمێندراوەکان، سزای لە سێدارەدانی بۆ تیرۆریستەکە، لەسەر کوشتنی ھەشت کەسەکە دەرکردووە، ئەوەیش بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13 بۆ ساڵی 2021.

___

زیاتر لە 10 هاووڵاتی کورد لە سنە دەستگیر دەکرێن

KDC

کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای زارا محەمەدییان کرد

KDC

وەرزشکارێکی کورد بەشداری زۆرانبازی جیهانی لە نەرویج دەکات

KDC