KDC

زانکۆی گەرمیان: ئاوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاژەڵ شیاو نییە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار، لیژنەیەکی پسپۆڕی زانکۆی گەرمیان لە لایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆکەوە پێکهێنرا، ئەوەش بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی هۆکاری سووربوونی ئاوی بەنداوەکە.

زانکۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەکە لە رۆژی دووشەممە 23/8/2021 و رۆژی هەینی 27/8/2021 لە دوو کاتی جیاواز و، بە دوو تیمی جیاواز سەردانی بەنداوەکەیان کرد و چەندین نموونەیان لە ئاو و خاکی بەنداوەکە بە مەبەستی شیکارکردنێکی زانستی و درووست بۆ دەستخستنی دەرئەنجامی ئەو گۆڕانکاریانەی، کە بەسەر رەنگی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار ھاتووە، درووست کرد.

لیژنە پێکهاتووە لە نۆ ئەندام، کە بە پسۆری جیۆلۆجی، بایۆلۆجی و شیکاری کیمیایی بەشداربوون، زانکۆکە ئەوەش دەخاتەڕوو، دوای تاوتوێکردنی ئەنجامی شیکارییەکان و ئامادەکردنی راپۆرتی شیکاری زانستی، لە کۆتاییدا لیژنەکە گەیشتن بە دوو خاڵ کە بریتین لە :

1-ئاوی بەنداوەکە چەندین گۆڕانکاری کیمیایی بەسەردا هاتووە، ئەو گۆڕانکارییە کیمیاییانە بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی قەوزەیەک کە رەنگی سوورە.

2-بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر ئاوی بەنداوەکە ھاتووە، ئێستا ئاوی بەنداوەکە بۆ بەکارهێنان لە لایەن مرۆڤ و هەروەها بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش شیاو نییە.

___

دوو + دوو :-کۆبوونەوەی نێوان فەرەنسا و روسیا لەسەر کێشەی پەنابەران و ئێران و ناوچەکە

KDC

ئیسرائیل داوا لە ئەمەریکا دەکات ،سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری جیهانی دەرنەهێنێت

nusar1

ڕێکخراوی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی پەیامێک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW