KDC

گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دابەزیوە

بەرنامەکانی حکوومەتی ئێران بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە و قەبارە و ئاستی ئاوەکەش، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو رێژەیەکی زۆر دابەزیوە.

بەرپرسی ناوەندی نەتەوەیی وشکەساڵی ئێران، رایگەیاندووە، بارودۆخی گۆلی ورمێ بە بەراورد لەگەڵ رابردوودا خراپتر بووە و، گەڕاوەتەوە پێش ئاستی گەڵاڵەی بووژانەوەی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی.

هەواڵدەریی ئیسنای ئێرانیش، لەسەر زاری سەرۆکی ئیدارەی ئاوی پارێزگای ورمێ، رایگەیاندووە، کە ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 63 سانتی مەتر کەمی کردووە و، هەر ئەوە بووە بە هۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی گۆلی ورمێ، لە 3655 کیلۆمەترەوە بۆ 2194 کیلۆمەتری چوارگۆشە.
بەپێی ئەو ئامارە، فراوانی گۆلی ورمێ، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، تا ئێستا نزیک بە 1461 کیلۆمەتری دیکە کەمی کردووە، کە بە گشتی دەکاتە یەک لەسەر چواری قەبارەی ئەو گۆلە

___

هێزەکانی سەر بە ڕوسیا لە کازاخستان دەستیان بە کشانەوە کرد

KDC

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عەلی قازی کرد

nusar1

تەندرووستیی هەولێر: بە دەستی چەور دەستکاری بتڵی ئۆکسجین مەکەن

KDC