KDC

هاوڵاتیەکی ڕوسی دوای ٢٣ کاتژمێر مەلەکردن داوای پەناهەندەیی لە یابان دەکات


سۆران حەسەن..
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ هاوڵاتیەکی روسی دوایی ٢٣ کاتژمێر مەلەکردن لە نێوان دوو دورگەیی کێشەلەسەر لە نێوان روسیا و یابان داوایی پەناهەندەیی لە وڵاتی یابان دەکات
لەکەشێکی ساردو شەپۆلی زەریایی ئارام هاوڵاتیەکی روسی کە گوایە لەدژی سیاسەتەکانی پۆتین هەڵهاتووە دەڵێت «لەروسیا دا کەس ناتوانێت بەربەرەکانی سیاسەتەکانی پۆتین بکات ،یابێدەنگی یاخود دەرچوون لە وڵات هەڵبژرێت »
ورس نۆکاردۆی تەمەن ٣٨ ساڵ ئەو هاوڵاتییە روسییە کە لە ڕۆژی ١٨ مانگی هەشت گەیشتۆتە هەرێمی هۆکایدی یابانی لە دورگەیی کۆناشیرەوە هاتووە کەدورگەیەکی کێشەلەسەری نێوان یابان و روسیایە دوایی پەناهەندەیی لە پۆلیسی یابانی کردووە یاخود بتوانێت بچێتە وڵاتی سێیەم
چۆنیەتی گەیشتنی ئەم هاوڵاتییە جێگایی سەرسورمان لەلایەن کاربەدەستانی ناوچەکە ،چونکە دوری نێوان ئەو دورگەییە ٢٠ کیلۆمەترە
جێی ئاماژەیە سەفارەتی روسیا لە یابان داوای ڕوونکردنەوە لە بارەیی پەنەبەرەکەوە دەکات ،ڕەخنە لە دەسڵاتیداری یابان دەگرێت کە زانیاری لە بارەی پەنابەرەکەوە ئاشکراناکات

___

دکتۆر شەرەفکەندی ڕێبەرێکی شۆڕشگێر ، مودیرێکی بەمشوور!

nusar1

دوای دوو مانگ لە چاندنی دڵی بەراز بۆی کۆچی دوای کرد

nusar1

بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مان دەگرن

KDC