KDC

بێگەرد تاڵەبانی روونکردنەوە لەسەر ئاردی هاوردەکراوی کوشندە دەدا

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکیدا باس لەو جۆرە ئاردە هاوردەکراوە دەکا، کە بە گوتەی ئەو کوشندەیە و زیانی بۆ تەندرووستی هەیە.

دەقی روونکردنەوەکە:

دوابەدوای لێدوانمان لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان لە سلێمانی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازاڕەکانی دەرەوە، مەبەستمان لە ووشەی کوشندە کە بەپێی ڕاپۆرتە زانستیەکان لە لایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری عێراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیاریانە زۆر جار باسکراوە و لەمیدیاکانیش روونکردنەوەی لەسەردراوە کەئاردی هاوردە ئەم مەترسیانەی هەیە:

1-ئاردێکی زۆر لاوازە لە ماددە سەرەکیە خۆراکیەکان و زۆرینەی ماددە سەرەکیەکانی کە لەپێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە چەندین جۆر ماددەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بەسوودەکان.

2-جێگرتنەوەی ئەو ماددە خۆراکیە سەرەکیانەی بەماددەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافظە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

3-هەروەها لەڕوی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و اضافە کردنی چەندین ماددەی ڕەنگ کردن و ماددەی دروست کراوی صناعی کە ئەم ماددانە زۆر
مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .

4-هەموو ئەم ڕاستیانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگای سەڵمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروست کراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بریارەکانی تێدایە.

___

دوو کوردی ئورمیە سزای بەندکران دەدرێن

KDC

یەکێتی ئەوروپا گورزێکی گەورە لە کەرتی وزەی ڕوسیا دەدات

nusar1

ئیسرائیل چوار سەد هێرشی دژ بە ئێران ئەنجام داوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW