KDC

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کوردی دەستگیرکراو دەکوژن

دوو هاووڵاتی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای ئورمیە گیانیان لە دەستدا، ئەوەش لە کاتێکدایە پێش دەستگیرکردنیان تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو کەس لە دەستگیرکراوانی ئەم دواییەی نەغەدە، بە ناوەکانی ئەسعەد رامین و داود ڕەحیمی کە برای هاوسەری ئەسعەدە و تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە، لە ژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای ئورمیە، گیانیان لە دەستداوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەحیمی پێشتر رایگەیاندبوو، کە هێزە ئەمنییەکان، بنەماڵەکەیانی ئاگادار کردووەتەوە، کە داود لە بەشی ICU خەوێندراوە، سەرەڕای ئەوەش شوێنی راگرتنی ناوبراویان بۆ بنەماڵەکەی ئاشکرا نەکردبوو.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی 1ی سێپتەمبەری 2021، هیزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا، بە ئوتۆمبێلێکی سەمەندی مەدەنی و دوو ئوتۆمبێلی توێتیای هایلۆکس و ئامبولانسێک لە نزیک گوندی قاڕنێ، ئوتۆمبێلی ئەسعەد ڕامینیان دایە بەر دەستڕێژ و، پاش بریندارکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هەردووکیانیان دەستگیرکردبوو.

___

رەحیم رەشیدی بۆ کەنەدا: سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە

nusar1

بەرلین : ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی وەرگێر و نوسەری گەورە مونزر جەم دەکەن

nusar1

چوار فڕۆکەی رووسیا ئاسمانی سویدیان بەزاند 

KDC