KDC

ئەیمەن زەواهیری دوای ساڵانێك لە دیار نەمانی دووبارە دەركەوتەوە

میدیای ئێرانی، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بە ناوی ڕێبەری قاعیدە لەنێو گۆڕەوە گەڕایەوە، بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكا، زەواهیری لە دوای ساڵی 2011 و پاش كوژرانی ئوسامە بن لادن، بووە رێبەری القاعیدە.


ئاماژە بەوەشدراوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی نەزانراوە، بەڵام دەوترێت لە ناوچەیەكی نێوان سنوورەكانی ئەفغانستان و پاكستان ژیان بەسەر دەبا.


ساڵی رابردوو، زۆرێك لە میدیاكانی جیهان، كۆچی دوایی ناوبراویان بە هۆی جەڵدەی دڵەوە راگەیاند، بەڵام ئێستا لە دوای 20 ساڵ و لە ساڵیادی 11ی سێپتێمبەر پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە.


ئەیمەن زەواهیری لە تۆمارەكەدا، دۆخی ئێستا و ئایندەی رێكخراوی قاعیدەی روونكردووەتەوە و، باسی لە چوونە دەرەوەی ئەمەریكاش كردووە لە ئەفغانستان.


بەپێی زانیارییەكان، ناوبراو بیركردنەوەكانی لە تاڵیبانەوە نزیكترن بەراورد بە داعش و ئەگەری هەیە بۆ جارێكی دیکە، سەرهەڵبدەنەوە.

___

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومان کردنی قەڵادزێ کۆنفدراسیۆن پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

ئاھەنگی نەرۆز لە وڵاتی نەمسا لە شاری وییەن بەڕێوە چوو 

KDC

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

KDC