KDC

لەسەر ئاشکراکردنی ناوی دەستدرێژیکران بۆ سەر ئافرەتان، نارنجۆک هەڵدەدرێتە ماڵی باوکی چالاکوانێکەوە

دوای بڵاوکردنەوەی ناوی ژمارەیەک دەستدرێژکەر بۆ سەر ئافرەتان و کچانی سەردەشت، لەلایەن چالاکوانانی مەدەنییەوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی یەکێ لە چالاکوانەکانی مافی ئافرەتانی شارەکە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021، چەند کەسێکی نەناسراو بە نارنجۆک، ماڵی باوکی ناسکە ئەفخەمی، چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرەتانیان لە گەڕەکی جانبازانی سەردەشت کردووەتە ئامانج.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو هێرشەدا زیانێکی ماددی زۆر بە ماڵی حەسەن ئەفخەمی گەیشتووە و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای باوک و دایکە بەساڵاچووکەی ناسکە ئەفخەمی.

هاوکات، هەر ئەمڕۆش کەسێکی نەناسراو پەیوەندی بە خوشکی ناسکەوە کردووە و، داوای لێ کردووە گوشار بخەنە سەر ناسکە، بۆ ئەوەی ناوی ئەو کەسانەیان بۆ ئاشکرا بکا، کە ناو و شوناسی دەستدرێژیکەرەکانیان بۆ ئاشکرا کردووە.

لە ماوەی هەفتەی رابردوو، ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی سەردەشت، لەگەڵ چەند لاپەڕەی ئینستاگرامی چالاک لە بواری مافەکانی ئافرەتان، بە بڵاو کردنەوەی چەند بابەتێک، تیمێکی چەند نەفەرەی دەستدرێژیکەری سەر ئافرەتان و کچانی سەردەشتیان ئاشکرا کرد و، کاردانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات.

ناسکە ئەفخەمی تەمەنی 29 ساڵە و لە بواری مافەکانی ئافرەتان و کۆمەڵگای کۆلکەزێڕینەدا چالاکی دەکا و، چەندین ساڵە لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێیە.

___

کارو چالاکیەکانی مانگی 9 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC

قوتابییەکی کورد دوای دیپۆرتکردنەوەی سەرکەوتووانە گەڕایەوە ئەڵمانیا

Karzan

برووسکەی پیرۆزبایی سەنتەری ڕۆشنبیری بارزانی لە هانۆڤەر بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC