KDC

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانى گۆڕینەوەی هاوسەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بانگەشەکان لەو بارەیەوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێکهێنانى ئەو لیژنەیە لەسەر داوای سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنییەوە بەرزکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى تێبینى چەند حاڵەتێکى لەو شێوەیە کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە دژى بەها کۆمەڵایەتى و ئەخلاقییەکان.

روونیشیکردووەتەوە، حاڵەتەکان بریتین لە بانگەشەکردن بۆ ئاڵوگۆڕى هاوسەر، لەشفرۆشى، برەودان بەو بیرۆکانەى، کە لەگەڵ بنەما نەگۆڕەکانى ئیسلام ناگونجێن، کە لە دەستووردا جێگیرکراون و، تێیدا جەخت لە ناسنامەى ئیسلامى و ئایینى ئیسلام وەک ئایینى فەرمى دەوڵەت کراوەتەوە.

___

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە کاناراوەکانی تونس بێسەروشوێنن

nusar1

ئاماری کۆچبەرانی ئەمساڵ

KDC

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: هێزەکانی لۆگانسک تەواوی سنوری ئیداریان کۆنتڕۆڵ کردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW