KDC

دەستگیرانەکەی خاشقچی داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەدکا پابەندی بەڵێنەکەی بێ بۆ سزادانی تاوانباران

لە سێیەمین ساڵوەگەڕی كوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقچی، لە بەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكا چالاكییەك ئەنجامدرا و، خەدیجە جەنگیز، دەستگیرانی خاشچقی داوای لە سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن كرد پابەند بێت بە بەڵێنەكەی خۆیەوە بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی كوشتنی خاشقچی.

پلاتفۆرمی Freedom First سەرەتا ئازادی، لە سێیەمین ساڵوەگەڕی كوشتنی خاشقچیدا یادی ئەو رۆژنامەوانەی كردەوە، لە چالاكییەكەدا وێنەیەكی ناوبراو كە لە یەكخستنی تەواوی گۆشەنووسراوەكانی پێك هاتبوو نمایش كرا.

جگە لە دەستگیرانی جەمال خاشقچی، خەدیجە جەنگیز، چەندین داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ و هاوڕێی خاشقچی بەشدارییان لە چالاكییەكەدا كرد و، راشیانگەیاند، جەمال تەنیا رۆژنامەوانێك نەبوو، وە یەكێكیش نەبوو كە داكۆكی لە گەلی سعوودیە و جیهانی عەرەبی بكات.

خەدیجە جەنگیز، داوای لە سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن كرد، کە پابەند بێت بە بەڵێنەكەی خۆیەوە بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی كوشتنی خاشقچی.

___

کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ مانگی 2ی ساڵی 2023

KDC

یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

nusar1

ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی: سوید دەوڵەتێکی فاشیستە 

KDC
KDC

FREE
VIEW