KDC

کازمی پەیامێک بۆ گەنجان بە مەبەستی دانگدان بڵاو دەکاتەوە

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە گەنجان دەکا، ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتیی و سەروەری عێراق دەپارێزن، لەگەڵ ئەوانەى نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری دەکەن.

کازمى ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا پەیامێکى ئاڕاستەى گەنجان کردووە و نوسیویەتى: بە هۆشیاری و نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانمان، لەسەر درووستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی، ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتیی و سەروەری عێراق دەپارێزن، ئەوانە هەڵبژێرن كە نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری عێراق دەكەن.

دەشڵێت: وادەمان 10ی تشرینی یەكەمە بۆ گۆڕانكاری، گەنجەكانمان ئەو پێشەنگانەن گەل پشتیان پێ دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری.

___

لە پارێزگایەکی سوید نۆرەی چوونە لای پزیشکی ددان تا 7 ساڵ دەخایەنێت

KDC

ئەڵمانیا: 6 کەس گیانیان لە دەستدا و زۆرێکی دیکە بێ سەروشوێنن

KDC

سوید:زانیاری هەڵەو چەواشەکارانە بەرامبەر ڕفاندنی منداڵانی موسڵمان بڵاوکراوەتەوە

nusar1