KDC

زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی عێراق ئامادەی دەنگدانن

بەپێی ئەنجامى راپرسییەکى وەزارەتى نێوخۆى عێراق، 68%ى هاووڵاتییان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی نێوخۆی عێراق، رایگەیاند، راپرسییەکە لەلایەن پۆلیسى کۆمەڵگەی فەرمانگەى پەیوەندییەکان و راگەیاندن ئەنجامدراوە، تێیدا بۆچوونى هاووڵاتییانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە لەبارەى هەڵبژاردن و بەشداریکردن تێیدا وەرگیراوە، کە دەرەنجام %68ی هاووڵاتییان ئامادەی بەشداریکردنی هەڵبژارندی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتن.

هەر بەپێی ئەنجامەکە، 83% ى بەشداربووان جەختیان کردووەتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان توانایان هەیە هەڵبژاردنەکە بپارێزن.

___

وەزیری بەرگری تورکیا دڵنیایی دەداتە کورد

KDC

24 رۆژ رێپێوان بۆ ئازادی کوردستان

Harmn

بەریتانیا چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

Harmn