KDC

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

دادگاییکردنی پیاوێک کە تەرمی هاوژوورەکەی لە دارستانێکی باکووری وڵاتی سوید فڕێدا لە جیاتی ئەوەی یارمەتی بدات، ئەمڕۆ دەستی پێکرد و پیاوەکە بە “مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ مردووەکان”، تاوانبار کرا.

چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ پاییزی 2019، کە تۆمەتبارەکە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە ئوتۆمبێلێکدا بوو لەگەڵ سێ کەسدا، لە ناکاو هاوڕێیەک بەهۆی زیادەڕۆیی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لە دەستدا، تۆمەتبارەکە لە جیاتی ئەوەی ڕزگاری بکات و بیباتە نەخۆشخانە، نەک هەر ئەو کارەی نەکرد، بەڵکو نامەیەکی دەستنووسی لە نزیک تەرمەکەی بە جێهێشت و نووسیبووی: “لەبەر چەند هۆکارێک نەمتوانی بیبەم بۆ نەخۆشخانە، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەم”.

ماوەیەک دواتر پیاوێک و ژنێک تەرمی ئەو گەنجەیان دۆزییەوە، دوای ئەوەی ئوتۆمبێلەکەیان لە نزیک ڕێگایەکی میزکاری پارک کرد، لەوێ بەتانیەکیان دۆزییەوە کە لە بەفردا داپۆشراوە و دوای تەماشاکردنی، دەرکەوت تەرمی گەنجێکە.

ئەو جووتە دەستبەجێ پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد، کە لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە دەستپێکرد، کە توێکارییەکە بۆی دەرکەوت کە هی گەنجێکن لە ناوەڕاستی 20 ساڵیدا کە بەهۆی زیادەڕەوی دەرمانەوە گیانی لەدەستداوە

هەروەک بەدوای کەیسەکەدا کەوتبوون، پۆلیس ئەو ڕاستییەی دۆزیەوە کە چی ڕوویداوە دوای ئەوەی شوێنی ئەو گەنجە کۆچکردووەیان دیاری کردبوو

ئەو پیاوە تۆمەتەکانی “چارەسەرکردنی مردووەکان بە نەگونجاو” ڕەتدەکاتەوە، بەڵام پاساوی نەگواستنەوەی هاوڕێکەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی کە ترسێکی هەبوو

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 39 هەمین ساڵوەگەڕی ئەنفالی بارزانییەکان پەیامێک بڵاودەکەنەوە

nusar1

نەقیبی سەندیکای پارێزەران میسر لەناو هۆڵی دادگا کۆچی دوایی دەکات

nusar1

تورکیا بەرزبوونەوەی نوێی نرخی بەنزین دەسەپێنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW