KDC

تیک تۆک ئەپی خۆی لەسەر بەکارهێنەرانی ئێرانی دادەخات

بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئێرانی باسیان لەوە کردووە، کە ناتوانن کەڵک لە تۆڕی کۆمەڵاتی “تیک تۆک”(Tiktok) وەربگرن.

بە گوتەی ئەو بەکارهێنەرانە، پێشتر زۆر بە ئاسانی لە ڕێگای ئینتەرنێتی “وای فای، یا هات سپات” دەیانتوانی لە “تیک تۆک” سوودمەندبن، لە حاڵێکدا ئێستا بە فلتەرشکێنیش ناتوانن پەیوەندی پێوە بکەن.

کارناسێکی بەشی تەکنیکی زانیاری و پەیوەندییەکان، گوتوویەتی: “کاتێک کەسێک دەبێتە ئەندامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک، ئەو ئەپە لە ڕێگای ئۆپراتۆری سیمکارت و ئای.پی ئەو کەسە ئاشنایەتی درووست دەکات و، لە ئەگەری ئەوەی کە ئێرانی بێت بۆ هەمیشە هەژمارەکەی دادەخات”.

بە دوای گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، چەندین کۆمپانیای ئینتەرنێت، ئەپەکانی خۆیان لەسەر بەکارهێنەرانی ئێرانی داخستووە.

___

سامان سیوەیلی: یەکەمجارە پڕۆژەی فێرکردنی زمانی دایک بۆ منداڵانی تاراوگە بدرێتە وەزارەتی پەروەردە

KDC

وێنەگرێکی کورد لە لایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە

KDC

ئەمەریکا تا ساڵی ٢٠٢٢دەبێتە گەورەترین هەناردەکردنی غازی سروشتی

Harmn