KDC

میسر.. لەسێدارەدانی سێ تۆمەتبار، یەکێکیان پاسەوانی عشماوییە

دادگایەکی میسر، سێ تۆمەتباری لە سێدارەدا، یەکێ لەوانە بەها کاشک، کە وەک پاسەوانی تیرۆریست هشام عشماوی خزمەتی کردووە، بەتۆمەتی سەرۆکایەتی گرووپی تیرۆریستی ئەلمراتبین.

محەممەد فەتحی (هەڵاتوو) و محەممەد مەرجان ئەلجەهاری (هەڵاتوو) لە نێوان ساڵانی 2012 و 2019 دەستگیرکران، کە سەرکردایەتی گرووپێکی تیرۆریستیان لە نێوەوە و دەرەوەی میسردا دەکرد.

ئەوە ڕوونکراوەتەوە، کە گرووپەکە، ئامانجیان بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی و هەڕەشە و تۆقاندنە بە مەبەستی تێکدانی گشتی و، مەترسی خستنە سەر سەلامەتی و بەرژەوەندی و ئاسایشی کۆمەڵگا و زیانگەیاندن بە تاکەکان و تیرۆرکردنیان، هاوکات مەترسی لەسەر ژیان و ئازادی و مافی گشتی و تایبەتی و ئاسایش و ئازادی و مافەکانی دیکە، کە دەستوور و یاسا مسۆگەری کردوون، وە زیانگەیاندن بە یەکڕیزیی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێگەگرتن و ڕێگریکردن لە دەستەڵاتدارانی گشتی و، بەرژەوەندییەکانی حکوومەت، هاوکات کارکردن بۆ تێکدانی جێبەجێکردنی بەندە دەستووری و یاساییەکان.

ئەو سێ تیرۆریستە، تاوانبارن بە گۆڕینی ڕژێم بە زەبری هێز، هێرشکردنە سەر ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و پۆلیس و، هاوکات حەڵاڵکردنی خوێنی مەسیحییەکان و لێسەندنەوەی پارە و ماڵ و موڵکیان، وە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە گشتییەکان.

لە لێکۆڵینەوەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، کە تیرۆر یەکێکە لەو ئامرازانەی ئەو گرووپە بۆ هێنانەدی و جێبەجێکردنی ئامانجە تاوانکارەکانی بەکاریان هێناوە.

___

بەریتانیا: ئەو کۆچبەرانەشی خوار تەمەنی 18ساڵن دیپۆرتی ڕواندا دەکات

Harmn

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆشداری لە سوککردن یان هەڵگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەدات

Harmn

پێنتاگۆن 3000سەرباز ڕەوانەی ئەڵمانیا ،پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات

Harmn