KDC

فڕۆکەخانەی خەرتووم دەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی سودان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خەرتوم کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەکرێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە دوای ڕووخاندنی حکوومەتی سودان داخرا.

ئیبراهیم عادلان گوتیشی: “هەموو گەشتەکانی گەشتن و دەرچوون لە فڕۆکەخانەی خەرتوم بەهۆی بارودۆخی وڵاتەوە تا 30ی تشرینی یەکەم ڕاگیراون”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە رۆژی دووشەممە سوپای ئەو ولآتە کودەتایان بەسەر حکوومەتدا کرد و، هەریەکە لە عەبدوڵڵا حەمدوک، سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێکی کابینەکەیان دەستگیر کرد.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

KDC

تا ئێستا یۆنان تەرمی 7 کۆچبەری نقومبووی دۆزیوەتەوە

KDC

سەرۆک بارزانی بۆ بادین حەسۆ: سەرکەوتنەکانت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان جێگەی شانازییە

Karzan