KDC

ڕێکەوتنی نهێنی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ئاشکرا دەکرێت

وەزیری بەرگری بەریتانیا وردەکاری هاتنی تاڵیبانی بۆ سەر سوڵتەی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

پەیامنێری سپوتنیک بڵاویکردەوە، کە وەزیری بەرگری بەریتانیا، بن واڵاس، لە لێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، کە تاڵیبان لە ئەنجامی ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا و لە ساڵی 2020دا بەڵێنی پێیدابوو هاتە سەر دەستەڵات.

لە وەڵامی پرسیارەکانی ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا، واڵاس گوتی، کە تاڵیبان لە ئەنجامی ڕێکەوتنی ساڵی 2020دا لەگەڵ ئەمەریکا هاتووەتە سەر دەستەڵات.

لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنەدا ئەوەی کە تاڵیبانی گرتەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئەفغانستانیان بەجێهێشت، توانیان دەستەڵات بگرنە دەست.

والاس پاساوێک بۆ ئەو کارەی ئەمەریکییەکان کردیان دەبینێت، چونکە ئەوان لەو کاتەدا بێئومێد بوون لە دەستەڵاتدارانی ئەفغانستان.

___

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن دەستەی نوێی ناوەندی یۆنان هەڵبژێردران

Harmn

جۆنسن: لە دوای ساڵی 1945ەوە رووسیا بە دوای جەنگەوەیە لە ئەوروپا 

KDC

ئیماراتیش رێگە بە عێراقی نادات گەشتی بیلاڕووس بکەن

KDC