KDC

فلیپین: سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی گرێدراوی داعش دەکوژرێت

ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی فلیپین ئەمڕۆ هەینی، لە هەڵکوتانێکدا بۆ سەر حەشارگەیەکی پارێزگایەکی باشووری وڵاتەکەی، توانیویانە سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی بکوژن.

لیوا یۆفی ماکس ئیوەی، فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر ڕایگەیاند، پێش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی سوپا هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەیەکی شارۆچکەی تالەیانی سەر بە پارێزگای ماگوینداناو، کە نزیکەی 900 کیلۆمەتر لە باشووری مانیلای پایتەختدایە و توانیویانە لە کاتی هێرشەکەدا، هەریەکە لە سەلاحدین حەسەن، سەرۆکی گرووپە تیرۆریستییەکە و یەهانا منبێدا، بەڕێوەبەری دارایی گرووپەکە و بکوژن.

گرووپەکە بەرپرسیارە لە چەند تەقینەوەیەکی باشووری هەرێمی فلیپین لە ماگوینداناو، لەوانە بۆردومانکردنی بازاڕێکی شەوانە لە شاری داڤاو، شوێنی لە دایکبوونی ڕۆدریگۆی سەرۆکی فلیپین، لە مانگی ئەیلولی 2016دا، کە تێیدا 15 کەس کوژران.

بە گوتەی سوپای فلیپین، ئەو گرووپە تیرۆریستە، بەرپرسن لە ڕاوەدونان و کوشتنی بازرگانان لە ماگوینداناو

___

واشنتن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕێپێوانێکیان دژ بە ئێران بەڕێوەبرد

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

ناوەندی سوید کۆبونەوەیەکی گشتیان سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW