KDC

سەرۆکوەزیرانی سوید دەست لە کار دەکێشێتەوە

کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، حکوومەتی سوید کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا، کە چاوەڕوان دەکرێت ستیفان لفۆن سەرۆکوەزیرانی سوید دەستی لە کار کێشایەوە.

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادیت بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەکە، لۆفۆن دەچێتە بەردەم سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەی بەفەرمی دەست لەکاربکێشێتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، کە دانوستانکارانی پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگە، گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی پارتی ناوەند دەکەن، کە پشتیوانی بۆ ماگدالنا ئەندرێشۆن وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی سوید بکرێت و جێگەی ستیفان لۆفۆن بگرێتەوە.

دوای دەست لەکارکێشانەوەی لۆفۆن، حکوومەتی ئێستا دەبێتە حکوومەتێکی چاودێری، تا سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت.

ڕاپرسییەکی نوێی نۆڤوس دەریخست، کە نیوەی سویدییەکان دەیانەوێت ماگدالنا ئەندەرشۆن، وەک سەرۆکوەزیرانی سوید ببینن و لەوێ گەورەترین ناوبانگی لە نێوان دەنگدەرانی پارتەکەی و چەپ بە دەستهێنا.

___

هاوبیر: لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هێڵە گشتییەکانی کوردستانیبوون و پیرۆزییەکانی وەکو نەتەوە، سەربەخۆیی، ئاڵا و پێکەوەژیان جێی خۆی باش کردۆتەوە

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ٣٤ ساڵ تێپەڕین بەسەر تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملوو

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک بۆ سەرۆک فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانی شاهانەی کنزگتن و چێڵسی سازدەکات 

KDC