KDC

شارەوانی یۆتۆبۆری سێ خوێندنگای ئیسلامی لە باڵەخانەکانیان دەردەکات

شارەوانی یۆتۆبۆری هەڕەشەی دەرکردنی خوێندنگەکانی رۆمۆسکۆلۆرنای ئیسلامی کردووە لە بیناکانیان، بە هۆی ئەوەی لە هاوینی ڕابردووەوە کرێیان نەداوە.

پشکنەری قوتابخانەکە بڕیاریدا لە 19ی نۆڤەمبەرەوە سێ قوتابخانەی رۆمۆسکۆلۆرنای یۆتۆبۆری دابخات، بەو پێیەی گونجاو نین بۆ بەڕێوەبردنی چالاکی پەروەردەیی، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر 600 خوێندکار دەبێت، کە دەبێت لەلایەن شارەوانییەوە بگوازرێنەوە بۆ خوێندنگەکانی دیکە.

بەپێی گوتەی شارەوانی شارەکە، خوێندنگاکان نزیکەی 700 هەزار کرۆنی سویدی قەرزارن.

بەرپرسانی شارەوانی دەڵێن، کە لەوانەیە چۆڵکردنەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەنجام بدرێت.

ئەم قوتابخانانە مشتومڕیان لە سوید درووست کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی راپۆرتی ڕاگەیاندنی جیاکاری ڕەگەزی و نوێژکردنی بە زۆر بەسەر خوێندکاران و بڵاوکردنەوەی توندڕەویان لە سەر بڵاوکرایەوە.

___

یەكێتیی ئەورووپا هەموو هاوكارییەكانی بۆ ئەفغانستان رادەگرێت

KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام دامەزرا

Harmn

هەولێر: تاهیر هەورامی بەشداری پانێلی ئینسکلۆپیدیایی پارتی بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمی سەربەخۆی کرد

Harmn