KDC

بەتەمەنترین ژنی جیهان خەڵکی ئێرانە

فاتیمە نەورۆزی تەمەن 122 ساڵان وەک بەتەمەنترین ژنی جیهان دەستنیشان کراوە.

فاتیمە نەورۆزی ساڵی 1899 لە پارێزگای خۆراسان لە ئێران لەدایکبووە و لە تەمەنی 25 ساڵی شووی کردووە و هیچ بەهرەیەکی لە خوێندەواری نەبردووە.

لەئێستادا چاوی کز بووە و گوێچکەی زۆر باش نابیستێت و ڕۆژانە گۆچان بە ڕێدا دەڕوات و بە وتەی خۆی پێنج فەرزەی نوێژ بەجێدێنێت و دەڵێت نەخۆشی دڵ و زەخت و چەوری خوێنی هەیە.

پێشتر کین تاناکای ژاپۆنی کە تەمەنی 118 ساڵان بوو وەک بەتەمەنترین ژنی جیهان دەناسرا، بەڵام لە ئێستادا فاتیمە نەورۆزی بەتەمەنترین ژنی جیهانە.

___

بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست ژێر ئاوکەوت و چەند گەنجێکی کورد خنکان

Karzan

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا وسەرکۆنەی هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن

Harmn

عێراق رێککارەکانی رۆژی دەنگدانی دیاری دەکات

KDC